Accessibility links

هۆشدارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی دەرەوە بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە هۆشدارییەکی بەپەلەدا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهان دەکات ئاستی وریاییان بەرز بکەنەوە و ئامادە بن لە ئەگەری تێکچوونی زیاتری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، "بە بیر ئەمریکاییەکانی ناوچەکەی دەخەینەوە کە پێویستە بە بەردەوامی وریا بن و هانیان دەدەین چاودێری هەواڵەکان بکەن بۆ پێشهاتە لەناکاوەکان."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامۆژگاری ئەمەریکاییەکان لە سەرانسەری جیهان و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، "زیاتر وریا بن" ئاگاداری ئەو ڕێنماییانە بن کە لەلایەن باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانەوە دەردەکرێن.

وەزارەتی دەرەوە ئاماژە دەکات بە ئەگەری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و دەڵیت ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراونەتە ئامانج.

دەڵێت شیانی هەیە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سەرانسەری جیهان ئەو شوێنانە بکەنە ئامانج کە گرێدراون بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا.cha

This item is part of
XS
SM
MD
LG