Accessibility links

سوپای ئەمەریکا بەردەوامە لەسەر گەمارۆی توندی دەریایی دژ بە ئێران

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند گەمارۆی توند بەردەوامە دژ بە جوڵەی کەشتیوانی گرێدراو بە ئێران لە دەوروبەری گەرووی هورمز.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی توندی گەمارۆی دەریایی لە دژی ئێران."

ڕاشیگەیاند هەتا ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئەمەریکا پێنج کەشتی ناچار کردووە ئاراستەکانیان بگۆڕن و کەشتییەکیش لەکار خراوە.

لەنێو ئەو هێزانەی بۆ چەسپاندنی گەمارۆکە بەکاردێن، کەشتی وێرانکەری یو ئێس ئێس دۆناڵد کووک هەیە کە لەناو ئاوەکانی دەریای عەرەبی چاودێرەی ڕەوشەکە دەکات.

گەمارۆکە لە کاتێکدایە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە حەوت شەووی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئێران لە نزیک تەنگەی هورمز. هاوکات ئێران بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی وڵاتانی ناوچەکە.

سێنتکۆم ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی کردەوە کە دوێنێ هەینی لە هێرشێکی درۆن و مووشەکی ئێراندا دوو سەربازی ئەمەریکا کوژراون و یەکێکی تریش هەتا ئێستا بێسەروشوێنە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG