Accessibility links

دوو سەربازی ئەمەریکا لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئوردن کوژران

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە دوو سەربازی ئەمەریکا لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی ئاسمانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، " لە بەرواری 17ی حەوت، دوو سەربازی ئەمەریکا لە کاتی خزمەتکردندا لە ئوردن کوژران، لەو دەمەی هێزەکانی فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا و هاوبەشەکانی بەرگرییان دژ بە هێرشەکانی مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران دەکرد. هەروەها، لە ئێستادا ئەندامێکی خزمەتگوزاری بێسەروشوێنە."

سێنتکۆم ڕایگەیاند چوار سەربازی تری ئەمەریکا لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون. ئەو سەربازانە دوای وەرگرتنی چارەسەری، نەخۆشخانەکانی ئوردنیان بەجێهێشتووە.

هەندێک لە سەربازی تری ئەمەریکا کە لە ڕووداوەکەدا بە سوکی بریندار بوون ئێستا دەستیان بە ئەرکەکانیان کردووەتەوە.

وەک ڕێزێک بۆ خانەوادەکانی ئەو قوربانیانە، وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ناو و ناسنامەی کەسەکان ئێستا بە نهێنی دەهێڵێتەوەە، هەتا 24 کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG