Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئامادەی لوتکەی بەرگری و داهێنانی پێنسلڤانیا دەبێت

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا

ڕۆژانی 14 و 15ی مانگی حەوت لوتکەی بەرگری و داهێنان لە کارلایلی پێنسلڤانیا بەڕێوە دەچێت.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە دووەم ڕۆژی لوتکەکەدا بەشدار دەبێت و بە گوێرەی خشتەی کۆشکی سپی کاتژمێر 3:15 خولەکی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆلێژی سوپای ئەمەریکا لە کارلایل ئامادە دەبێت.

ویلایەتی پێنسلڤانیا ڕۆڵێکی مێژوویی هەیە لە وەبەرهێنان و داهێنان لە بواری بەرگریی سەربازی و تەنانەت یەکەم پایتەختی ئەمەریکا لەو ویلایەتەدا بوو لە ساڵی 1776دا.

لوتکەی بەرگری و داهێنان لە پێنسلڤانیا میوانداری سەرۆک، داهێنەران، ئەندازیاران، ئەفسەرانی سوپا و بەڕێوەبەران و خاوەن بیرۆکەکان دەکات بە مەبەستی پێشخستنی بەرگری و مانەوەی ئەمەریکا لە لوتکەدا.

جگە لە سەرۆکی ئەمەریکا چەندین بەرپرس و داهێنەر و وەبەرهێنی دیکە لە لوتکەکەدا ئامادە دەبن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG