فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم ڕایگەیاند هێزەکانیان شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران لە کاتژمێر 6ی بەیانی بە کاتی واشنتن دەستپێکردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سێنتکۆم، ئەو هێرشانە بە ئامانجی "زیاتر کەمکردنەوەی ئەو توانا سەربازییانەی کۆماری ئیسلامییە کە لە هێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز کەڵکی لێ وەرگیراوە.
سێنتکۆم وردەکاری زیاتری سەبارەت بە شوێنی هێرشەکان و ئامانجە تایبەتەکان و ڕادەی ئەگەری زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند "خولی ئێستای هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی من بیڵێم."
جەختیشی کردەوە ئەگەر تاران ئەو ڕێککەوتنە قبوڵ نەکات، هەفتەی داهاتوو هێرشەکان بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران فراوانتر دەکات.