Accessibility links

ئەمەریکا خولێکی نوێی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد

فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکی خولی نوێی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران ڕاگەیاند.

سێنتکۆم پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی "هێزەکانی ئەمەریکا گەمارۆی دەریایییان لەدژی ئەو کەشتیانەی بۆ بەندەرەکانی ئێران و ناوچە کەنارییەکانی ئەو وڵاتە دەچن و لەویەوە دەگەڕێنەوە، دەستیپێکردووە."

سێنتکۆم درێژەی بە پەیامەکەی دا نووسیویەتی "لە ئێستادا زیاتر لە 20 کەشتی جەنگی ئەمەریکا و سەدان فڕۆکەی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکەن و هێزەکانی ئەمەریکا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ شەڕ."

This item is part of
XS
SM
MD
LG