Accessibility links

ترامپ ڕایگەیاند ئیسپانیا بە زیادکردنی خەرجییەکانی لە ناتۆ ڕازی بووە

دۆناڵد ترامپ دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە گەڕایەوە بۆ ئەمەریکا. سەرۆکی ئەمەریکا لە ناو فڕۆکە تایبەتییەکەی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند ئیسپانیا سەبارەت بە خەرجی سەربازی بۆ ناتۆ هەڵوێستی گۆڕیوە.

سەرۆک ترامپ لەسەر هەڵوێستی ئیسپانیا گوتی، ''ئیسپانیا ئەمڕۆ زۆر بەخشندە بوو، دوای ئەوەی پێم گوتن کە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵیان کۆتایی پێ دەهێنم.''

ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە کاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، سەرۆک دۆناڵد ترامپ هێرشی کردە سەر هەڵوێستی حکومەتی ئیسپانیا بەهۆی ئامادەنەبوونیان بە زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکانیان لە ناو ڕێکخراوی ناتۆ. ترامپ ڕاستەوخۆ داوای لە بەرپرسانی ئیدارەکەی کرد کە هەموو پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئیسپانیا بپچڕێنن، بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتەی ناتۆ ڕازی نەبووە بە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی ترامپ داوای کردووە.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان سەبارەت بە هۆکاری گۆڕانکاری لەم هەڵوێستەی، ترامپ گوتی، ''کێشەم لەگەڵ ئیسپانیا هەبوو، ئێستاش هەمە، بەڵام ئیسپانیا ئەمڕۆ هەڵوێستی گۆڕی. ئیسپانیا ئەمڕۆ زۆر بەخشندە بوو...ڕێزیان لەو داواکارییە گرت بۆ دابینکردنی پارەیەکی زۆر. ئەگەر ئەوەیان نەکردبایە، تەنانەت ئامادە نەبووم قسەشیان لەگەڵ بکەم.''

لە کۆبوونەوەی لوتکەیی زۆرینەی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پێشوازیی بەرچاویان لە پرۆژەکەی دۆناڵد ترامپ کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خەرجیی سەربازی بۆ ڕێژەی 5% لە کۆی داهاتی وڵاتەکەیان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG