سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە دوو پەیوەندیی جیاوازدا گفتوگۆیان کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی قەتەر، ئەو بەرپرسە باڵایە ئەم پەیوەندییەی بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و سەرکۆنەکردنی هێرشی سەر کەشتیەکان ئەنجامداوە.
دۆحە هێرشەکانی سەر کەشتیەکانی تەنگەی هورمزی سەرکۆنە کرد و جەختی لەسەر پێویستیی وتووێژ و دیپلۆماسی بۆ جێبەجێکردنی یاداشتنامەی نێوان واشنتن و تارانی کردەوە.
سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دژایەتی خۆی بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز دەربڕی.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ناوبراو بە عەباس عەراقچی ڕاگەیاندووە ئەم جۆرە کارانە "متمانە تێکدەدەن، ئاسایشی کەشتییە نێودەوڵەتییەکان دەخەنە مەترسییەوە، هەروەها زیان بە هەوڵەکانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەگەیەنن."
دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا، وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕاوێژ لەگەڵ هاوتاکانی لە ناوچەکە دەکات