Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەمشەویش زۆر بە تووندی لە ئێران دەدەین

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد سوپای ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی حەوتی 2026، جارێکی تر "بە تووندی" هێرش دەکاتەوە سەر ئێران، لە وەڵامی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، "ئێرانییەکان زۆر بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن، هاوشێوەی ئەو مامەڵەیەی لە ماوی 47 ساڵدا کردوویانە. دوێنێ شەو زۆر بە تووندی لێمان دان، پاش ئەوەی دوو درۆن و مووشەکێکیان ئاراستەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز کرد، لە کاتێکدا ئەو کەشتییانە هەموو مافێکیان هەیە لەوێ بن."


ترامپ وتی، "ڕەنگە ئەمشەویش زۆر بە تووندی لێیان بدەین. هۆشدارییەکیان دەدەمێ: ئەمشەویش زۆر بە تووندی لێیان دەدەین. با بزانین چۆن دەبێت."

سەرۆکی ئەمەریکا ئەمەی ڕاگەیاند لە کاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا لە ئەنکەرە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەیی ناتۆ.

ترامپ جەختی کردەوە لەوەی بە ڕەفتارەکانی ئێران دڵخۆش نییە. بەرپرسانی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە گفتوگۆان ڕاستگۆ نین بەڵکو "شێتن."

جەختی کردەوە لەوەی هێرشەکانی ئەمەریکا ناچنە خانەی جەنگەوە بەڵکو ئۆپەراسیۆنی سەربازین بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسی ناوەکی ئێران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG