Accessibility links

ڕووتە بۆ ترامپ: ئەگەر ئامادەبوونتان نەبوایە، بەرپەرچدانەوەی ئێران و بەهێزبوونی ناتۆ ڕووی نەدەدا

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا، هەنگاوەکانی بەڕێوبەرایەتی ترامپی بۆ لاوازکردنی توانا ئەتۆمی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بە گرنگ ناوبرد و وتی ئەم هەنگاوە بۆ ئیسرائیل، ناوچەکە، ئەورووپا و جیهان گرنگی زۆری هەیە.

ڕووتە بە ترامپی وت "با لە ئێرانەوە دەست پێبکەم، پێموایە ئەوەی ئێوە کردتان، لاوازکردنی توانای ئەتۆمی ئێران، بۆ ئیسرائیل، بۆ ناوچەکە، بۆ ئەورووپا زۆر گرنگ بوو."

سکرتێری گشتیی ناتۆ بە ئاماژەدان بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییەکان، وەڵامدانەوەی سەربازی ئەمەریکای بە "بەتەواوەتی پێویست" و "زۆر بەهێز" ناو برد و وتی "دوێنێ هێرشیان کردە سەر کەشتیەکان، پێموایە ئەوەی دوێنێ شەو کردتان بە تەواوی پێویست بوو. وەڵامێکی زۆر بەهێز بوو، و من پیرۆزبایی ئەوەتان لێدەکەم. بەڕاستی گرنگە."

ڕووتە لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک ترامپ پاڵ بە هاوپەیمانەکانی ناتۆشەوە ناوە بۆ ئەوەی بەشداری زیاتر لە بەرگری بەکۆمەڵدا بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد ئەندامانی ئەوروپای ناتۆ و کەنەدا لە ساڵانی ڕابردوودا 258 ملیار دۆلاری زیاتریان بۆ بەرگری خەرجکردووە و ئەمەش پشتگیری نزیکەی 200 هەزار هەلی کار لە پیشەسازی بەرگری ئەمەریکادا کردووە.

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی "ئەگەر تۆ لەسەر ئەم کورسییە نەبوایای ئەمە ڕووی نەدەدا، بێگومان بەهۆی هەڕەشەی ڕووسیایە، بەڵام بەهۆی تۆشەوەیە، تۆ ئەوەت کرد."

This item is part of
XS
SM
MD
LG