Accessibility links

دۆناڵد ترامپ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کۆتاییهات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند کە رێککەوتنی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران کۆتایی هاتووە.

رۆژی سێشەممە، لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز، هێزەکانی ئەمەریکا بۆردومانی چەند ئامانجێکی سوپای ئێرانیان کرد. هەروەها سوپای پاسدارانی ئێرانیش ڕایگەیاند هێرشیان کردوەتەسەر چەند ناوچەیەک لە کوەیت و بەحرەین.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی ناتۆ، سەبارەت بە ئاگربەست ترامپ وتی، "وابزانم کۆتاییهاتووە، نامەوێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەم."

هەروەها وتی،"هەموولایەک ڕەزامەندبوون لەسەر ئەوەی کە نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت. رێککەوتن لەسەر ئەوە دەکەین. کەچی دەچنە دەرەوە بە گاڵتەوە بە میدیاکان دەڵێن کە بەهیچ شێوەیەک باسی ئەوەمان نەکردووە." هەروەها وتی کە ئێران لە رۆژی حەوتی مانگی شەشەوە چەندین جار ئاگربەستەکەی شکاندووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG