Accessibility links

ئەمەریکا مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ئەو مۆڵەتانەی هەڵوەشاندەوە کە بە ئێران درابوون بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی، ئەمەش دوابەدوای چەند هێرشێکی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.

بەرپرسێکی ئەمەریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی گوتووە ئێران ئەمڕۆ و دوێنێ هێشی کردووەتە سەر سێ کەشتی بازرگانی.

هەروەها بەرپرسێکی حکومەتی ئەمەریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە واشنتن کردارەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز بە "تەواو ناپەسەند" دەزانێت.

ئەو بەرپرسە بە رۆیترزی وتووە کردارەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێگا بازرگانییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی نەوت، بە هیچ شێوە بۆ ئەمەریکا جێگەی قبوڵکردن نییە و "بێگومان رووبەڕووی دەرئەنجام دەبنەوە." بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەسەر ئەو دەرئەنجامانە نەخستووەتە ڕوو.

ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای ئەم هەنگاوە، گفتوگۆکارانی ئەمەریکا هێشتا "بە مەبەستی باشە" لەگەڵ نێوەندگیران کار دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ ئێران. پابەندبوونی ئەمەریکای بە بەردەوامبوونی ڕێگەی دیپلۆماسی دووپات کردەوە، بەڵام ڕایگەیاند واشنتن لە هەمان کاتدا ئامادەیە وەڵامی هەر هەنگاوێک بداتەوە کە زیان بە ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز بگەیەنێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دەدرێت کە وەزارەتی داراییی ئەمەریکا لە مانگی ڕابردوودا، وەک بەشێک لە ڕێکەوتنی کاتی نێوان واشنتن و تاران، مۆڵەتنامەیەکی کاتی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەرکرد بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی ئێران. هەڵوەشاندنەوەی ئەو مۆڵەتنامەیە ئاماژەیەکە بۆ گۆڕانی هەڵوێستی واشنتن لە دوای دووبارە ئاڵۆزبوونی بارودۆخی تەنگەی هورمز.

This item is part of
XS
SM
MD
LG