Accessibility links

ڤانس لە ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمەریکا داوای یەکێتی نیشتمانی کرد

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس ڕۆژی شەممە بەشداری لە مەراسیمێکی گەورەی یادی ئازادی ئەمەریکا کرد لە نیویۆرک، تێیدا جەختی لەسەری پێویستی یەکڕیزیی و یەکگرتویی نیشتیمانی کردەوە.

ڤانس ڕایگەیاند، "هەموو ئەو کارانەی لەم وڵاتەدا ئەنجاممان داوە، پێکەوە بووە، نەک وەک گەلێکی دابەش و لێکترازاو. وەک گەلێکی یەکگرتوو کاردەکەین بەرەو داهاتوویەکی هاوبەش."

وتارەکەی ڤانس بەشێک بوو لە بەرنامەی ئاهەنگە فراوانەکانی 4ـی حەوت بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا.

جێگری سەرۆک لە بەندەری نیویۆرک وتارەکەی پێشکەش کرد. هەروەها بەشداری لە نمایشێکی نایابی کەشتییە سەربازی و مێژووییەکانی زۆرێک لە وڵاتان کرد.

ڤانس لە وتارەکەیدا ئاماژەی دا بەوەی ئەمەریکا لە ماوەی 250 ساڵی ڕابردوودا سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێناوە، ئەویش بە هێز و قوربانیدان و باوەڕی گەلی ئەمەریکا بە ئازادی.

ڤانس ستایشی سەربازەکان و دەریاوانەکان و هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە بەرگری و ئاسایشی وڵاتدا خزمەت دەکەن و وتی ئەوان بناغەی ئاسایشی ئەمەریکان.

هەروەها جەختی لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی کردەوە و وتی ئەمەریکا "دەبێت بە متمانە و بێ ترس سەیری داهاتوو بکات."

جێگری سەرۆک سوپاسی دۆناڵد ترامپی کرد لە پاڵپشتیکردنی ئاهەنگەکانی 250 ساڵەی ئازادی کە چاوەڕوان دەکرێت گەورەترین ئاهەنگ بن لە مێژووی ئەمەریکادا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG