Accessibility links

کۆشکی سپی: ویتکۆف و کوشنەر ڕۆژی سێشەممە لە دۆحە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبنەوە

دوابەدوای ئەوە سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بڕیارە بەڕێوەبچێت، کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە ستیڤ ویتکۆف و جەرێد کوشنەر نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە دۆحە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبنەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند "ستیڤ ویتکۆف و جەرێد کوشنەر لەم هەفتەیەدا گەشت دەکەن بۆ دۆحە بۆ کۆبوونەوەی ئاست بەرز، بێگومان ئێمە هێشتا باس لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەکەین. هەروەها گفتوگۆی تەکنیکی لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوە ئاست بەرزانەدا دەبێت."

کارۆلین لیڤیت لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا پابەندە بە بەڵێنەکانی بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران، بەڵام وتیشی توندوتیژی بە توندوتیژی وەڵام دەدەینەوە.

لیڤیت ئاماژەی بە هێرشەکانی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و ڕایگەیاند کە بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ وەڵامی هێرشەکان دراوەتەوە.

ترامپ کاتژمێرێک پێش ئێستا ڕایگەیاند کە ئێران داوای کۆبوونەوەی کردووە و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG