Accessibility links

ترامپ: ئێران داوای کۆبوونەوەی کردووە؛ کۆبوونەوەکە سبەی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی کردووە و بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەکە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە بچێت.

سەرۆکی ئەمەریکا وردەکاری زیاتری لەبارەی ئاستی شاندەکان و کارنامە و لایەنەکانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە نەخستووەتەڕوو.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەروەها لە پەیامێکی دیکەدا لە هەژماری خۆی نووسیویەتی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس گەیشتووەتە 69 دۆلار و تا ئێستاش لە دابەزیندایە.

دەشڵێت ئەم نرخە تەنانەت کەمترە لە نرخی پێش دەستپێکردنی لەچەکداماڵینی ئەتۆمی ئێران.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا نووسیویەتی نرخی بەنزین لە وڵاتەکەدا بەخێرایی ڕووی لەدابەزینە و داوا لە خەڵک دەکات هەر ناڕێکی و فیڵێک لە بەنزینخانەکاندا ڕوودەدات، ڕاپۆرتی بکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG