لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جوتیاران و ئاژەڵدارانی ئەمەریکا، سەرۆک دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئێران و ڤەنزوێلا لێدوانی دا.
سەرۆک ترامپ گوتی، ''بە پارەکانی ئێران پاقلەی سۆیا و ئارد و گەنمەشامی لە جوتیارانی ئەمەریکا دەکڕین و بۆ وڵاتە جوانەکەی ئێرانی دەنێرین.''
ئەمەش دوای ئەوە هات کە پرسیار سەبارەت بە چۆنییەتی بەکارهێنانی پارە سڕکراوەکانی ئێران وروژێنرا. ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە پارە ئازادکراوەکانی ئێران تەنیا بۆ کڕینی خواردەمەنی بەکار دەهێندرێت و خواردەمەنییەکانیش بەزۆری دانەوێڵە و ئارد دەبێت و هەر لە جوتیارانی ئەمەریکا دەکڕدرێن.
ئەم بابەتە لە چوارچێوەی پلانەکانی سەرۆکی ئەمەریکادایە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی ناوخۆیی ئەمەریکا و دابینکردنی بازاڕی بیانی بۆ جوتیارانی ئەمەریکایی.
سەبارەت بە ڤەنزوێلا، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە هەموو هاوکارییەکی پێویست دەگەیەننە قوربانیانی بومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا و حکومەتی ئەمەریکا هاوکاری تەواوی خەلكی لێقەوماوی ئەو وڵاتە دەکات.
شایەنی باسە چەند وەزیرێکی کابینەکەی دۆناڵد ترامپ لە ئێوارەخوانی تایبەت بە جوتیاران و ئاژەڵدارانی ئەمەریکا بەشدار بوون.