Accessibility links

دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕۆژی هەینیش لە واشنتن بەردەوام دەبێت

دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان کە لە سێشەممەوە لە واشنتن دەستیپێکردووە، ڕۆژی هەینی بۆ چوارەمین ڕۆژی خۆی بەردەوام دەبێت.

بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خولی پێنجەمی دانوستانەکان کۆتایی پێبێت و ئەمەریکاش هیوای هەبوو ئەم خولەی دانوستانەکان بە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی تەواو کۆتایی پێبهێنرێت.

ڕێککەوتنە ئەگەرییەکە بریتی دەبێت لە کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەی پارێزراو لە باشووری لوبنان و ڕادەستکردنەوەی ئەو ناوچانە بە سوپای لوبنان.

لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان نەهاتوەتە ئاراوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکان بە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە دوو لایەن دوای دوو ڕۆژی یەکەمی گرژییەکانی نێوانیان، ڕۆژی پێنجشەممە پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە.

دانوستانەکانی ئێستا پێنجەم دانوستانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە بە نێوەندگیری ئەمەریکا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG