Accessibility links

ڕوبیۆ: عومان و وڵاتانی دیکە پشتگیری لە وەرگرتنی سەرانە لە هۆرمز ناکەن

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند هیچ کام لە وڵاتانی کەنداو بە عومانیشەوە لەگەڵ سەپاندنی سەرانە یان ڕسوماتی دیکە نین لە تەنگەی هورمزدا.

ڕوبیۆ ڕۆژی پێنجشەممە دوای کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداو وتی"هیچ پشتیوانییەک لەلایەن دەوڵەتانی کەنداوەوە بۆ وەرگرتنی پارە یان سەرانە لە تەنگەی هورمزدا نییە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی عومانییەکان ڕایانگەیاندووە کە پشتگیری لە سیستەمی وەرگرتنی پارە لە تەنگەی هورمز ناکەن.

ڕۆبیۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەم وڵاتانە لەوانە سعودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، کوێت، قەتەر و عومان نیگەرانی جددی دیکەشیان خستۆتە ڕوو."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دیدارەکەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بە زۆر باش ناو برد و وتیشی هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ دەوڵەتانی کەنداو سەبارەت بە سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ئێران نەکراوە.

ڕوبیۆ ئەم قسانەی لە کۆتایی گەشتەکەیدا بۆ هەرسێ وڵاتی ئیمارات و کوەیت و بەحرەین کرد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG