ئەنجوومەنی سیناتی ئەمەریکا لە دەنگدانی نوێدا بە 50 دەنگی نەخێر بەرامبەر بە 47 دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی بێ لایەن، پڕۆژە یاسای سنوردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە شەڕی ئێرانی ڕەتکردەوە.
دۆناڵد ترامپ پێشتر دژایەتی ئەو بڕیارنامەیەی کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە پەسەندکردنی ئەو بڕیارە دەتوانێت پێگەی واشنتن لە دانوستان لەگەڵ ئێران لاواز بکات.
سەرۆکی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تروث سوشیاڵ ستایشی ئەو کارەی کۆمارییەکانی کرد و نووسی "ئەم دەنگدانە هۆشدارییە بۆ ئێران."
پێشتر ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بڕیارێکی بە 50 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 48 دەنگی نەخێر پەسەند کردبوو بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکانی جەنگی دۆناڵد ترامپ سنووردار بکات. بەڵام لە دەنگدانێکی ڕۆژی چوارشەممەدا، سیناتۆرەکان دژی کردنەوەی ئەو پرسە وەستانەوە و لە ئەنجامدا ئەو پڕۆژە یاسایە نەچووە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی سیناتەوە.