مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە گەیشتە ئەبو زەبی، کە یەکەم وێستگەی گەشتێکی دیپلۆماسییە بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداو.
روبیۆ بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ رێبەرانی ئیمارات کۆببێتەوە، پاشان بەرەو کوەیت دەڕوات و دواتریش بە مەبەستی بەشداریکردن لە شورای هاوکاری ولاتانی کەنداو سەردانی بەحرەین دەکات.
روبیۆ لە فرۆکەخانەی ئەبووزەبی بۆ رۆژنامەوانان دوا و ووتی "هەتا گرووپە گرێدراوەکانی ئێران لە عێراقەوە بەردەوام بن لە هێرشی مووشەک و درۆن و بەشداری چالاکییە تیرۆریستییەکان بکەن، وەک ئەوەی حەماس و حیزبوڵڵا کردیان، ناتوانرێت کۆتایی بە دوژمنکاری و ململانێ لە ناوچەکە بهێندرێت."
ئەم سەردانە لە کاتێکدا دێت کە واشنتن، دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان ئەمەریکا و ئێران لە هەفتەی ڕابردوو ، هەوڵ دەدات دڵنیایی زیاتر بدات بە هاوپەیمانانی خۆی لە ناوچەکە.
چاودێران پێیان وایە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی گەشتی روبیۆ، گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە ئەمەریکا هێشتا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی هاوپەیمانانی کەنداوی، بە تایبەتی لە دوای زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەریی ڕێککەوتنی نوێ لەسەر هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە.