Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی وڵاتانی کەنداو دەکات

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە گەشتێکی سێ ڕۆژدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و بڕیارە سەردانی ئیمارات، کوەیت و بەحرەین بکات.

لە سەدانەکەیدا ڕۆبیۆ ڕێککەوتنە نوێیەکەی ئەمەریکا و ئێران لەگەڵ وڵاتانی کەنداو تاوتوێ دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە، کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە، ڕوبیۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ قسە دەکات. لەوانە، ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئاسایشی گەرووی هورمز و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.

هەروەها بڕیارە ڕوبیۆ لە بەحرەین، لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسە گرنگ و هاوبەشەکانی ناوچەکە.

گەشتەکەی ڕوبیۆ لە کاتێکدایە کە چالاکیی دیپلۆماسی لە سەر پرسی ئێران بەڕێوەدەچن.

چوارشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران واژۆکرد و 60 ڕۆژیش مۆڵەتی بە هەردوولا دا بۆ پابەندبوونی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە. جگە لەوەش جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس بەشداری لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بەم ڕێککەوتنە لە سویسرا کرد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG