Accessibility links

ڤانس: کار لەسەر داڕشتنی میکانیزمێک دەکەین بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵڵای لوبنان

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەمەریکا خوازیاری ئاگربەستە لە ناوچەکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی واشنتن میکانیزمێک بۆ داماڵینی چەک لە گروپی حزبوڵای لوبنانی دادەڕێژێت.

ڤانس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دۆخی لوبنان "لە ژێر گفتوگۆدا دەمێنێتەوە" و گوتی کار لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمێک دەکەین بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵڵا. هەروەها ڤانس پێشکەوتنەکانی لە لوبنان بە "زۆر باش" وەسف کرد.

لای خۆیەوە جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس و ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمەریکا جارێد کوشنەر و محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر، باسی لە دامەزراندنی شانەیەکی هەماهەنگی کرد بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست لە لوبنان.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان شاندی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتن دی سی پایتەختی ئەمەریکا دەستپێبکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG