لە نامەیەکی تایبەت بە 251 ساڵەی دامەزراندنی سوپای ئەمەریکا، سەرۆک ترامپ پیرۆزبایی لە سەربازانی ئەمەریکایی دەکات.
لە ڕۆژی 14ی مانگی شەش ماڵپەڕی کۆشکی سپی نامەیەکی تایبەتیی سەرۆکایەتی بڵاو کردۆتەوە و خەبات و تێکۆشانی سەربازانی ئەمەریکا بۆ گەییشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی بەرز دەنرخێنێت.
سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژی 14ی مانگی شەشی ساڵی 1775دا بە فەرمانێکی کۆنگرێسی کیشوەریی ئەو کاتە و بە سەرۆکایەتیی جەنەڕاڵ جۆرج واشنتن دامەزرا. دوای ساڵێک ئەم سوپایە توانی سەربەخۆیی ئەمەریکا لە بەریتانیا بەدەست بهێنێت.
لەو بارەیەوە سەرۆک ترامپ دەڵێت "سوپا لە مێژووی خۆیدا بە دەم هەر داواکارییەکەوە چووە، ئیتر هەر لە پاراستنی ئەمەریکاوە لە مەترسییەکانی شەڕی ناوخۆ، هەتا دەگاتە پاراستنی خەڵکی بەشمەینەتی کوبا لە کاتی شەڕی ئیسپانیا – ئەمەریکا و تێپەڕاندنی زەریا لە پێناو سەرکەوتنێکی مسۆگەر لە جەنگی جیهانیی دووەمدا.''
سەرۆک قوربانییەکانی سوپا بە بیر دێنێتەوە و دەڵێت کە کە ئێمەش دەبێت پاڵپشتیی تەواویان بکەین ''حکوومەتەکەم وەبەرهێنانی مێژوویی کردووە بۆ بونیادنانەوەی سوپا کە پێشتر هەرگیز نەکراوە و دڵنیابوونەوە لەوەی کە جەنگاوەرەکانمان هەموو کەلوپەلێکی پێویستیان لەبەردەستدایە لە کاتی ئەرکدا.''
هەروەها، دیارییەکەی لە کاتی جەژنی کریسمسدا کە بریتی بوو لە پێدانی 1776$ ی بەبێ باج بە ملیۆن و نیوێک سەرباز بە بیر هێناوەتەوە و دەڵێت ''سەربازەکانمان و خێزانەکانیان شایەنی پاڵپشتیی تەواون.''
لە کۆتاییشدا دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای ئەمەریکا کە یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەم وڵاتە دەکاتەوە لە قۆناغێکی نوێی زێڕیندایە و بەرگریکردن لە ئەندامانی سوپا، خێزانەکانیان و ئەوانەش کە پاڵپشتییان دەکەن بە ئەرکی خۆیان دەزانن.