Accessibility links

وەزیری خەزێنە: ترامپ بە ڕێککەوتنی مێژوویی ئاشتی لەگەڵ ئێران ئاسایشی جیهان بەهێزتر دەکات

\
\

سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ بە ڕێگای ڕێککەوتنی مێژوویی ئاشتی لەگەڵ ئێران ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی گرژییە جیهانییەکاندا بینیوە و وتی ئەم رێککەوتنە ئاسایشی جیهان بەهیزتر دەکات.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد ئەم کارەی ترامپ دەرئەنجامی سەرکردایەتی و پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هاوپەیمانان و تەنانەت نەیارەکانیدایە و لە داهاتوودا لە کتێبەکانی مێژوودا تۆمار دەکرێت.


دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارەی یەکشەممە ڕایگەیاند ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کردنەوەی تەنگەی هورمز و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی ئەمەریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە و بڕیارە ڕۆژی هەینی بە فەرمی واژۆ بکرێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG