Accessibility links

جەی دی ڤانس: بەشداری لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکەم؛ ڕەنگە ترامپ بەشداری بکات

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند بەنیازە بەشداری لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران لە سویسرا بکات کە بڕیارە چەند ڕۆژێکی تر بەڕێوە بچێت و هەروەها ڕەنگە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاش بە شێوەیەکی تایبەت بەشداری مەراسیمەکە بکات.

ڤانس لە کەناڵی فۆکس نیوز لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا بەشداری مەراسیمەکە دەکات یان نا، وتی "بە دڵنیاییەوە پلانم هەیە لەوێ بم، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە سەرۆک خۆیشی لەوێ بێت."

پاکستان کە ماوەیەکە وەک نێوەندگیر لە دانوستانەکاندا ڕۆڵی گێڕاوە، ڕایگەیاندووە ڕێوڕەسمی واژۆکردن لە 19ی مانگی شەش لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG