Accessibility links

ترامپ لە 80 ساڵەی لەدایکبوونیدا میوانداری پێشبڕکێکانی یۆ ئێف سی دەکات لە کۆشکی سپی

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە میوانداری شەڕێکی گەورەی پێشبڕکێکانی یۆ ئێف سی دەکات کە هاوکاتە لەگەڵ 80 ساڵەی لەدایکبوونیدا.

ئەم چالاکییە وەرزشییە بە ناوی یۆ ئێف سی فریدۆم 250 (UFC Freedom 250) لە چوارچێوەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت کە 14 کەس تێیدا بەشدارن و لە یاریگایەکی کاتی لە بەشی باشووری کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت.

بەشی باشووری کۆشکی سپی بە زۆری بۆ گردبوونەوەی سیاسی و ئاهەنگی نیشتمانی و مەراسیمی فەرمی بەکاردێت. تا ئێستا ئەم شوێنە میوانداری پێشبڕکێی وەرزشی ئاست بەرزی نەکردووە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەنجامدانی ڕووداوێکی لەم شێوەیە لەم شوێنەدا بە کردەوەیەکی دەگمەن دادەنرێت و یەکەمجارە لە مێژووی ئەمەریکا بۆنەیەکی وەرزشی ئاست بەرزی جیهانی تێدا بەڕێوەبچێت.

تێچوو و مەسرەفی ئەم چالاکییەکە وەرزشییە بە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و دۆناڵد ترامپ ئەو ڕووداوە وەرزشییەی بە نمایشێکی تایبەت ناو بردووە.

پێشبینی دەکرێت زیاتر لە چوار هەزار کەس لە نزیکەوە و دەیان هەزار کەسی دیکەش لەسەر شاشە گەورەکان لە ناوەندی شاری واشنتن سەیری پێشبڕکێکە بکەن.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە تێچوو و پارەی هەموو ئەم بەرنامەیە لەلایەن یۆ ئێف سی-یەوە دابین دەکرێت.

UFC کە کورتکراوەی Ultimate Fighting Championship، گەورەترین و بەناوبانگترین ڕێکخراوی هۆنەری جەنگی ئێم ئێم ئەیە (MMA) لە جیهاندا. ئەم ڕێکخراوە بارەگا سەرەکیەکەی لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریکایە و میوانداری باشترین و ئاست بەرزترین شەڕکەرانی ئەم بوارە دەکات لە سەرانسەری جیهاندا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG