Accessibility links

سەرۆک ترامپ: بەرپرسانی ئێران بێ ئابڕوون و سەوداکردن لەگەڵیان بە نیەتێکی باشەوە ئەستەمە

سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێکی توندی دژ بە بەرپرسانی ئێران بڵاوکردەوە و بە کەسانی "بێ ئابڕوو" ناودێری کردن کە "مامەڵەکردن لەگەڵیان بە نییەتێکی باش ئەستەمە."

سەرۆک دۆناڵد ترامپ بەرپرسانی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە زانیاری هەڵەیان داوەتە دەزگا هەواڵییەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ڕایگەیاند، "ئەو خاڵانەی کە ئێران بۆ میدیا ساختەکان دزەی پێکردوون هیچ پەیوەندییەکیان بەو خاڵانەوە نییە کە بە نووسراو لەسەری ڕێککەوتووین."

ترامپ ئاماژەی داوە بەوەی لێدوانە "لاوازەکانی" بەرپرسانی ئێران لە بارەی ناوەڕۆکی نوسراوی ڕێککەوتنەکە "هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە."

دەشڵێت، "کەسانێکی زۆر بێ ئابڕوون لە مامەڵەدا. لەگەڵ ئەواندا شتێک نییە بە ناوی مامەڵەکردن بە نیەتێکی باشەوە. جێگەی تێڕامانە!"

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی دا بە هێرشێکی دوێنێ شەوی ئێران کە لە ڕێگەی درۆنەوە کراوەتە سەر چەند کەشتییەکی هیندستان لە گەرووی هورمز بۆ ڕێگری لە پەڕینەوەیان. سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند هێرشەکە مایەی قبوڵکردن نییە.

ترامپ هۆشداری بە بەرپسانی ئێران دا بەوەی "باشترە بۆیان هەڵسوکەوتەکانیان ڕاست بکەنەوە، بە زوویی."

This item is part of
XS
SM
MD
LG