سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگرتنی هێرشە چاوەڕوانکراوەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و ئاماژەی دا بەوەی بەم نزیکانە کات و شوێنی واژۆکردنی ڕێککەوتنێک دیاریدەکرێت.
سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ڕایگەیاند، "بە پشبەستن بەو ڕاستییەی کە دانوستاندنەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران براونەتە باڵاترین ئاستی سەرکردایەتی ئێران و پەسەند کراون، من، وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هێرشە ئاسمانی و بۆمبارانە چاوەڕوانکراوەکانی ئەم ئێوارەیەم دژ بە ئێران هەڵوەشاندووەتەوە."
سەرۆک ترامپ هەروەها ئاماژەی دا بەوەی "دانوستاندنەکان و خاڵە کۆتاییەکان، لە بنچینە و بە وردەکاری تەواو، لە لایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پەسەند کراون، لە نێوانیان ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل، سعودییە، ئیمارات، قەتەر، تورکیا، پاکستان، بەحرەین، کوەیت، ئوردن، میسر وە لایەنەکانی تر."
ترامپ جەختی کردەوە لە بەردەوامی گەمارۆکانی ئەمەریکا لە تەنگەی گورمز "بە تەواوی هێزەوە" هەتا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ڕاشیگەیاند کات و شوێنی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە "بەم زووانە" ڕادەگەیەنرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو لێدواندا بەڵێنی دا سوپای ئەمەریکا ئەمشەو "زۆر بەهێز" هێرش دەکاتە سەر ئێران.