Accessibility links

ڵینزی گراهام پشتیوانی خۆی بۆ گرتنی دوورگەی خارگ لەلایەن ئەمەریکاوە ڕادەگەیەنێت

ڵینزی گراهام، سێناتۆری باڵای کۆماری پشتگیری خۆی بۆ وتەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا سەبارەت بە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ رادەگەیەنێت.

گراهام ڕۆژی پێنجشەممە 11ی شەش لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "ئەگەر بە زوویی ڕێککەوتنێک نەکرێت، سەرۆک ترامپ مافی ئەوەی هەیە هەڵبژاردەی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ بخاتە سەر مێز."

ئەو هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی حکومەتی ترامپی کرد بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ململانێی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بەڵام زیادی کرد کە بە بڕوای ئەو، دەسەڵاتی ئێران هاوبەشێکی متمانەپێکراو نییە لە گفتوگۆکاندا و لە هەر قۆناغێکی دانوستانەکاندا هەوڵ دەدات بە هەرەشەوکردن پێگەی خۆی بەهێز بکات.

گراهام ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگی بە "گۆڕانکارییەکی گەورە لە یاریەکە" ناو برد. بە وتەی ئەو، هێشتنەوەی تەنگەی هورمز بە کراوەیی و لە هەمان کاتدا کۆنترۆڵکردنی چالاکییەکانی دوورگەی خارگ بە ڕێگەی هەنگاوی سەربازی یان گەمارۆدان، دەتوانێت گرنگترین ئامرازی گوشاری ئەمەریکا بێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکە بە شێوازێک کە لەبەرژەوەندی ئەمەریکا بێت.


This item is part of
XS
SM
MD
LG