Accessibility links

ناسا ئاسمانگەڕانی ئارتمیس سێ دیاری دەکات 

ئاسمانگەڕانی ئارتمیس سێ لەچەپەوە: ئەندرێ دۆگلا، لوکا پارمیتانۆ، ڕاندی برێسنیک، فرانک ڕوبیۆ .
ئاسمانگەڕانی ئارتمیس سێ لەچەپەوە: ئەندرێ دۆگلا، لوکا پارمیتانۆ، ڕاندی برێسنیک، فرانک ڕوبیۆ .

دەزگای ئەمەریکا بۆ واڵایی، ناسا، سێ ئاسمانگەڕی ئەمەریکی و یەک ئیتاڵی دەستنیشانکرد بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی تیمی ئاسمانگەڕی ئارتمیس سێ بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ژمارەیەک تەکنەلۆژیای جیاواز لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسمانگەڕان بۆ سەر ڕووی مانگ.

بڕیارە گەشتی ئەو تیمە لە ساڵی 2027 و بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەنجام بدرێت. ناسا ئومێدەوارە کە گەشتی ئارتمیس چوار بۆ گەڕاندنەوەی ئاسمانگەڕان بۆ سەر ڕووی مانگ لە ساڵی 2028دا ئەنجام بدرێت، ئەمەش یەکەمین گەشتی گەڕانەوەی مرۆڤ دەبێت لە زیاتر لە50 ساڵدا.

ئەندامانی تیمەکە پێکهاتوون لە ئەندرێ دۆگلاس کە یەکەم جارە گەشتی ئاسمانگەڕایی دەکات و فرانک ڕوبیۆ کە ئاسمانگەڕێکی بە ئەزموونە و ڕاندی برێسنیک کە فڕۆکەوانە و ئاسمانگەڕی ئیتاڵی لوکا پارمیتانۆ لە دەزگای ئەوروپی بۆ واڵایی.

جارێد ئایزکمان، بەڕێوەبەری ناسا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، "ئەمڕۆ هەنگاوێکی دیکەی دڵیرانەدەنێین لە گەڕاندنەوەی مرۆڤ بۆ سەر مانگ... تاقیکردنەوە ئاڵۆزەکانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەنگەرگرتنی ئارتمیس سێ توانای داهێنانی ئەمەریکاو هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان نیشاندەدەن کە رۆژێک دەمانبەنە قوڵایی سیستەمی خۆر."

ئەرکی تیمەکە بریتیە لە تاقیکردنەوەی چۆنیەتی جێگیربوونی کڵاوەی ئۆریۆن کە بەشێکە لە ئاسمانگەڕی ئارتمیس سێ لەگەڵ ئاسمانگەڕێکی تایبەت کە بۆ نیشتنەوە و فڕین لەسەر ڕووی مانگ دروستکراوە. تیمەکە لە فڵۆریداوە بە کڵاوەی ئۆریۆن گەشتدەکەن، کە هەمان جۆری کڵاوەیە کە لە مانگی چواردا لە گەشتی ئارتمیس دوو بۆ سوڕانەوە بەدەوری مانگ بەکارهێنرا. پاشان ماوەیەک لە ئۆربیتی نزمی زەویی دەمێننەوەو دواتر لەگەڵ ئاسمانگەڕێکی تایبەت بۆ نیشتنەوەو فڕین لەسەر ڕووی مانگ کە ستارشیپی کۆمپانیای سپەیس ئێکس یان بلوو موونی کۆمپانیای بلۆ ئۆریجن، یان یان هەردووکیان، یەکدەگرێت. ئەم راهێنانە بواردەدات بە ئاسمانگەڕانی نێو کڵاوەی ئۆریۆن لەگەڵ ئاسمانگەڕەکانی تر لەنگەرببەستن و لەوانەشە بچنەنێو ئاسمانگەڕەکان.

ئایزکمان وتی،"ئەم ئەرکە پێویستی بە سەرسام‌هێنەرترین هەمامەنگی هەڵدانی موشەکی ئاسمانگەڕهەیە لە مێژووداو پشت بە توانا و شارەزایی چەندین تیمی حکومی و کۆمەڵگەی ئاسمانگەڕایی دەبەستێت... دەیان هەزار لە باشترین و زیرەکترین کەسان لە ناو ناسا و کەرتی پیشەسازی قۆناغێکی نوێی سەردەمێکی زێڕینی گەشتکردن دەهێننەئاراوە."

ئارتمیس یەک لەساڵی 2022دا گەشتێکی بەبێ ئاسمانگەڕ ئەنجامدا. لە مانگی چواری ئەمساڵدا ئارتمیس دوو گەشتێکی بە دەوری مانگدا ئەنجامدا کە تێیدا سێ ئاسمانگەڕی ئەمریکی و یەک کەنەدی بەشداربوون. ئارتمیس سێ دوا ئەرکی بەرنامەبۆدانراوە پێش ئەوەی ناسا هەوڵ بدات ئاسمانگەڕان لەسەر ڕووی مانگ لە سالێ 2028 دابەزێنێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG