Accessibility links

سێنتکۆم دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە تەنگەی هورمز دەخاتە خوارەوە

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کە هەڕەشەیان لە کەشتییەکان کردووە لە تەنگەی هورمز.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، سێنتکۆم لە هەژماری خۆی لە ئێکس نووسیویەتی "بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستە خوارەوە کە هەڕەشەیان لە کەشتییە نێودەوڵەتییەکان دەکرد لە تەنگەی هورمز."

سێنتکۆم نووسیویەتی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئامادەباشی تەواودا ماونەتەوە و ئامادەن بەردەوام بن لە بەرگریکردن لە دژی دەستدرێژی ئێران.

سێنتکۆم هەروەها ڕایگەیاندووە هێزەکانیان چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بەرەو تەنگەی هورمز هەڵدرابوون و دواتر چەند شوێنێکی چاودێریکردنی ئێرانیان لە کەناراوەکان کردووەتە ئامانج.

ئەم هێرش و بەرپەرچدانەوەیانە، لەوانەش هەڵدانی چەند مووشەکێکی ئێرانی بۆ سەر بەحرەین و کوێت کە هاوپەیمانی ئەمەریکان، لە کاتێکدایە کە واشنتن و تاران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناڕاستەوخۆ خەریکی دانوستاندن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG