Accessibility links

کۆشکی سپی یادی 82 ساڵەی ئۆپەراسیۆنی نۆرماندی بەرز ڕادەگرێت

کۆشکی سپی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، 82 هەمین ساڵیادی هێرش بۆ سەر نۆرماندی بەرز ڕاگرت. ئەو ڕۆژە مێژووییەی کە بە ڕۆژی دی-دەی ناسراوە، هاوپەیمانان لە دەریای نۆرماندی لە ساڵی 1944 هێرشێکی گەورەیان بۆ سەر ئەڵمانیای نازی دەستپێکرد کە لە ئاکامدا بووە هۆی کۆتایی هاتن بەو رژێمە و داگیرکردنی ئەڵمانیا.

لە پۆستەکەدا وێنەیەکی هونەرییان بڵاوکردووەتەوە کە سەربازانی ئەمەریکایی لەسەر کەشتیەکی هێرشبەر دەردەکەون.

ئۆپەراسیۆنی مێژوویی نۆرماندی لە 6ی مانگی شەشی 1944 دەستی پێکردووە و بە خاڵی وەرچەرخان لە جەنگی جیهانی دووەمدا دادەنرێت ڕێگەی خۆشکرد بۆ ڕزگارکردنی ئەورووپای ڕۆژئاوا لەژێر داگیرکاری نازییەکاندا.ا.

شایانی باسە ئەگەر چی کوردەکان لەو ئوپەراسیۆنەدا بەشدار نەبوون بەڵام لە رێگەی بەشداریان لە هێزی ئاشووریەکانی عێراق، کە لەلایەن بەریتانیاوە دامەزرابوو و هەروەها لە رێگەی بەشداری لە هێزەکانی یەکیەتی سۆڤیەت لە شکستی نازیسم لە جیهاندا ڕۆڵیان گێڕا.


This item is part of
XS
SM
MD
LG