Accessibility links

حکومەتی ئەمەریکا هۆشیاری دا بە هاووڵاتیانی لە گەشتکردن بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بە هۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جارێکی تر هۆشداری دایە هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە گەشتکردن بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەزارەتی دەرەوە داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکات بە پلانەکانی گەشتکردندا بچنەوە بۆ بەحرەین، ئیسرائیل، کەرتی ڕۆژئاوا، ئوردن، کوەیت، عومان، قەتەر، سعودیە و ئیمارات.

پێشنیاری وەزارەتەکە بریتییە لەوەی ئەمەریکاییەکان "گەشت نەکەن" بۆ وڵاتەکانی ئێران، عێراق، لوبنان، سوریا، غەزە و یەمەن.

دەشڵێت، "بە هۆی بەرزی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لەو ناوچەیەدا، دۆخی ئاسایش ئاڵۆزە و شیانی گۆڕانکاری خێرای هەیە."

وەزارەتی دەرەوە داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە لەو وڵاتانەدا ماونەتەوە، دەبێت شوێنی نزیکترین پەناگە سەلامەتەکان بزانن بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی توندوتیژی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG