Accessibility links

ترامپ: ناردنی هێز بۆ بەیروت ڕادەگیرێت؛ دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ ئاشتی بەردەوامن

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند گفتوگۆیەکی "زۆر بەرهەمدار"ی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و لە ئەنجامی گفتۆگۆکەدا ئیسرائیل هیچ سەربازێک ڕەوانەی بەیروت ناکات.

سەرۆک ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال نووسیویەتی ئەو سەربازانەی کە لە ڕێگەی بەیروتدا بوون، گەڕاونەتەوە. هەروەها دەڵێت لە ڕێگەی نوێنەرانی پلە باڵا پەیوەندی بە حزبوڵای لوبنانەوە کردووە و ئەو گرووپە ڕازی بوون بە ئاگربەستی تەواوەتی.


سەرۆک ترامپ نووسیویەتی بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر حزبوڵا و حزبوڵاش خۆی لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەدوور دەگرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەو پەیوەندییانەی بە زۆر باش و بەرهەمدار ناو برد و بە هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەی زانی.

شایانی باسە ئەم هەواڵە دای ئەوە دێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان بەردەوام بێت، بەردەوام نابێت لە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا.

سەرۆک ترامپ دوای هەواڵی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، لە پۆستێکی دیکەدا نووسیویەتی "دانوستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاشتییەکی خێرا بەردەوامن."


This item is part of
XS
SM
MD
LG