Accessibility links

سوپای ئەمەریکا دوو مووشەکی بالیستی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی لە کوەیت تێک شکاند

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزەکانی هێرشێکی بالیستی ئێرانیان لە کوەیت تێکشکاندووە کە سوپای ئەمەریکای لەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی دا، "شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11 بە کاتی واشنتن، هێزەکانی ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی دوو مووشەکی بالیستی ئێرانیان تێکشکاند کە هێزەکانی ئەمەریکایان لە کوێت دەکردە ئامانج."

فەرماندەکە ڕایگەیاند، "ئەم مووشەکانە دەستبەجێ شکستیان هێنا و هیچ کارمەندێکی ئەمەریکایی زیانی پێ نەگەیشت."

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا گوتیشی "بە وریاییەوە" بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا لە دەستدرێژی ئێران، "لە کاتێکدا پشتگیری لە ئاگربەستی بەردەوام دەکات."

This item is part of
XS
SM
MD
LG