وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کۆتایی بە ئەرکی تۆم باراک هاتووە وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا.
ئێوارەی هەینی بە کاتی واشنتن، وەزیری دەرەوە مارکۆ روبیۆ ڕایگەیاند، "باڵیۆز تۆم باراک ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە وەکو نوێنەری تایبەتمان بۆ سوریا."
روبیۆ ئاماژەی دا، "لە کاتێکدا ئەو پۆستەی بەسەر دەچێت، بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵێکی پێشەنگ بۆ ئیدارەی ترامپ لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق، وە لەوێ شارەزایی و پەیوەندییەکانی و تێگەیشتنی لە کارنامەی 'ئەمەریکا بەر لە هەمووان' بەردەوام دەبێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ وڵاتە گەورەکەمان."
تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیا، لە ڕۆژی 23ی پێنجی 2025 ڕایگەیاند لە ئیدارەی سەرۆک ترامپ وەک نوێنەری تایبەتی بۆ سوریا دەستبەکار بوو.