Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ستایشی سەرۆکی لوبنانی کرد بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ روبیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی لوبنان جۆزێف عەون ستایشی دانوستاندنە ڕاستەوخۆکانی ئەو وڵاتە عەرەبییەی کرد لەگەڵ دوڵەتی ئیسرائیل، سەرەڕای هەوڵەکانی حزبوڵا بۆ "بەلاڕێدابردنی" هەوڵەکان.

تۆنی پیگۆت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئێوارەی هەینی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "وەزیر ستایشی بوێری و دیدگای سەرۆک عەونی کرد لە ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل، لە کاتێکدا حزبوڵڵا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەلاڕێدابردنی ئەو دانوستاندنانە لەسەر حسابی گەلی لوبنان."

لە بەیاننامەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە روبیۆ دووپاتی کردەوە کە حزبوڵڵا "بە تەواوی" بەرپرسیارە لە بەردەوامی پێکدادانەکان و جەختی کردەوە لەوەی پێویستە ئەو گرووپە دەستبەجێ هێرش و تەشقەڵەکانی ڕابگرێت بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان.

وەزیری دەرەوە دووپاتیشی کردووەتەوە کە ئەمەریکا بە تەواوی پشتیوانی لە حکومەتی لوبنان دەکات "لە هەوڵەکانی بۆ قۆستنەوەی دەرفەتێکی مێژوویی بۆ گەیاندنی ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەی."

This item is part of
XS
SM
MD
LG