Accessibility links

ئەمەریکا سەرۆکۆنەی هێرشە درۆنیەکەی ڕووسیای بۆ سەر ڕۆمانیا کرد

ئەمەریکا ڕۆژی هەینی پشتگیری خۆی بۆ ڕۆمانیا دووپات کردەوە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی ڕووسیا سنوری ڕۆمانیای بەزاند و خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکی ئەو وڵاتەدا.

ما‌ثیو ویتەیکەر، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ناتۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث ڕایگەیاند، "ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆمان، ڕۆمانیا، دەوەستینەوە و ئەم دەستدرێژییە بێباکانەیە بۆ سەر خاکەکەی ئیدانە دەکەین."

باڵیۆزی ئەمەریکا هەروەها گوتی، "بەرگری لە هەر بستێکی خاکی ناتۆ دەکەین."

بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی نەزانراو لە درۆنی ڕووسیا سنوری ڕۆمانیایان بەزاند؛ بەشێک بوون لە هێرشێکی ڕووسیا بە 232 درۆن و موشەکێکی بالستی بۆ سەر ئۆکراینا.

یەکێک لەو درۆنانە بەر باڵەخانەیەک کەوت لە ناوچەی گەلاتی ڕۆژهەڵاتی ڕۆمانیا. لە ئەنجامدا باڵەخانەکە گڕی گرت و دوو کەس بریندا بوون.

سکرتێری گشتی ناتۆ مارک روتێ لە کاردانەوە بە ڕووداوەکەدا ڕایگەیاند، "کردەی بێباکانەی ڕووسیا مەترسییە بۆ هەموومان."

هاوکات حکومەتی ڕۆمانیا ڕایگەیاند لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا دەتوانێت بڕگەی چوار لە پەیماننامەی ناتۆ دژ بە ڕووسیا بەکار بهێنێت.

بڕگەی چوار لە پەیماننامەی ناتۆ ڕێگە بە هەر ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەدات بە فەرمی داوای کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری بکات لەگەڵ ئەندامانی تر، کاتێک سەروەری وڵاتەکەی پێشێل دەکرێت. بڕگەی پێنج لە پەیماننامەکە دەڵێت هێرشکردنە سەر هەر ئەندامێکی ناتۆ هاوتایە بە هێرش بۆ سەر هەموو وڵاتانی ناتۆ و ئەندامانی هاوپەیمان دەبێت بە گوێرەی پێویست وەڵام بدەنەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG