Accessibility links

ئەکسیۆس: ئەمەریکا و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لە سەر خاڵە سەرەتاییەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەست

ماڵپەڕی ئاکسیۆس دەڵێت، ئەمەریکا و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی خاڵە سەرەتاییەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەیان بەڵام هێشتا چاوەڕوانی ڕەزامەندی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئەکسیۆس، هەردوولا لەسەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی 60 ڕۆژە ڕێککەوتوون بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و دەستپێکردنی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام پلانەکە هێشتا پێویستی بە واژۆکردنی سەرۆک ترامپ هەیە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی حکومەتی ئەو ڕاپۆرتەی ئەکسیۆسیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ترامپ چەندین جار ڕایگەیاندووە کە کۆتایی شەڕەکە نزیکە بەڵام لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی ڕۆژی چوارشەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە هێشتا لە دانوستانەکان ڕازی نییە و ئەمەریکا باس لە سووککردنی سزاکان ناکات، کە یەکێکە لە داواکارییەکانی تاران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG