Accessibility links

ترامپ سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران: ئێمە دڵخۆش نین بەو دۆخە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی کابینەی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە،27ی مانگی پێنج سەبارەت بە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی "ئەوان زۆر حەز دەکەن ڕێککەوتنێک بکەن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجام."

ترامپ سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ تاران جەختی کردەوە "ئێمە دڵخۆش نین بەو دۆخە."

وتیشی "ئەگەرنا ناچار دەبین کۆتاییان پێبهێنین، هەموو شتێکیان لەناو چووە، ئەوان لە کاتێکدا دانوستان دەکەن کە هیچیان بە دەستەوە نەماوە. بەڵام دەبێت بزانین چی ڕوودەدات."

ترامپ وتی "ڕەنگە پێویست بێت بگەڕێینەوە و کۆتاییان پێبهێنین، ڕەنگە ئەوەش نەیکەین. لە ئێستادا، وا دیارە ئەوان تەنها دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن، پێموانییە هیچ بژاردەیەکی تریان هەبێت."

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی "دیپلۆماسی هەمیشە بژاردەی یەکەمە، بەڵام ئێمە بژاردەی تریشمان هەیە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران گەورەترین سپۆنسەری دەوڵەتی جیهانە بۆ تیرۆر و نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

ڕوبیۆ وتیشی دیپلۆماسی هەمیشە بژاردەی یەکەمی ئەمەریکایە، بەڵام هەموو بژاردەکان لەبەرچاو دەگرێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG