Accessibility links

ڤانس: هیوادارم ئێران بەڵێن بدات هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ڕایگەیاند "زۆر هیوادارە" کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێککەوتنێک ڕازی بێت کە پابەندبوون بە پەرەپێنەدان بە چەکی ئەتۆمی لەخۆ بگرێت و بەڵێن بدات هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات.

ڤانس وتی پرسی قورستر ئەوەیە ئایا تاران ڕازی دەبێت بە "جۆرێک میکانیزمی جێبەجێکردن" و "میکانیزمی چاودێری" کە بە وتەی ئەو دڵنیایی دەداتە واشنتن کۆماری ئیسلامی لە داهاتوودا ڕێککەوتنەکە پێشێل ناکات.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراو بووەتە خاڵی چەسپاوی سەرەکی لە دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەڵێن هیچ نیازێکیان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا پێداگری لەسەر پاراستنی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم و هێشتنەوەی مادەی پیتێنراو لە ناوخۆی وڵاتدا دەکەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی ڕایگەیاندووە، تاران ڕازی نەبووە یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات بگوازێتەوە و ئەم بابەتەش بەشێک نییە لە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئەمەریکا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG