Accessibility links

روبیۆ ڕایگەیاند ئەمەریکا سورە لەسەر کردنەوەی "بێ سەرانەی" گەرووی هورمز

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەڵسوکەوتەکانی حکومەتی ئێرانی لە تەنگەی هورمز بە نایاسایی دانا و جەختی کردەوە لەوەی "بە هەرشێوەیەک بێت" دەبێت گەرووەکە بکرێتەوە.

وەزیری دەرەوە مارکۆ روبیۆ ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، "گەرووەکان دەبێت کراوە بن. بە هەر جۆرێک بووە دەبێت کراوە بن. ئەوەی لەوێ ڕوودەدات نایاساییە. نایاساییە. جێگەی بەردەوامیدان نییە بۆ جیهان."

روبیۆ لەناو فڕۆکە لەکاتی بەڕێکەوتنی لە هیندستانەوە بەرەو ئەرمینیا وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

ئاماژەی دا بەوەی هیچ وڵاتێکی جیهان، لە نێوانیاندا ڕووسیا و چین، پشتگیری لە داخستنی گەرووی هورمز و دامەزراندنی سیستەمێکی وەرگرتنی باج و سەرانە ناکەن، "جگە لە ڕژێم."

وەزیری دەرەوە گوتی، "گەرووەکان پێویستە کراوە بن، بەبێ بەربەست و بەبێ وەرگرتنی پارە. وە بێگومان پێویستە ئەوە دەستبەجێ ڕووبدات، بە زووترین کات کە بتوانن."

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا درەنگانی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی واشنتن ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە باشووری ئێران ئەنجامداوە و چەند بنکەیەکی هەڵدانی مووشەک و بەلەمی ئێرانیان لەناوبردووە کە هەوڵی مینڕێژکردنی گەرووەکەیان دەدا.

سەرەڕای ئەم پێشهاتە، ڕوبیۆ بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند هێشتا ئاگربەست لەگەڵ ئێران کارایە و گفتوگۆکان لە قەتەر بەردەوامن لەسەر شێوازی داڕشتنی ڕێککەوتنێک و ئەگەری هەیە پرۆسەکە "چەند ڕۆژێکی کەم" بخایەنێت.

وەزیری دەرەوە هەروەها جەختی کردەوە لەوەی سەرۆکی ئەمەریکا هێشتا ئارەزووی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکات و گوتی، "سەرۆک یان ڕێککەوتنێکی باش ئەنجام دەدات یان هیچ ڕێککەوتنێک ناکات."

This item is part of
XS
SM
MD
LG