Accessibility links

ڕۆیتەرز: قاڵیباف و عەراقچی لە قەتەرن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتن

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە بەرپرسێک کە ناوی نەهێنراوە، بڵاویکردووەتەوە محەمەد باقر قاڵیباف، دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکەکان، سەردانی دۆحەی پایتەختی قەتەری کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوە و عەبدولناسر هێمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران لەگەڵ قاڵیبافن لەو گەشتەدا.

ڕۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسە کە ناوی نەهێنراوە ڕایگەیاندووە، دانوستانەکانی دۆحە زیاتر لەسەر تەنگەی هورمز و یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانە.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێرانیش بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی کۆتایی و لە ئەگەری ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستووی ئەو وڵاتە لە قەتەر تاوتوێی بابەتەکە بکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG