Accessibility links

ئاکسیۆس: کۆشکی سپی پێی وایە کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕەنگە چەند ڕۆژێکی بوێت

ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس ڕۆژی یەکشەممە لە زاری "بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا"وە ڕایگەیاند کۆشکی سپی پێشبینی ناکات ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کۆتاییپێبێت و پێدەچێت گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی چەند ڕۆژێکی دیکە بخایەنێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هۆکاری دواکەوتنی پڕۆسەی یەکلاییکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، پێویستی پەسەندکردنی لەلایەن موجتەبا خامنەییەوەیە هەیە کە ئامادە نییە، و ڕەنگە پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەبێت.

موجتەبا خامنەیی کە دوای کوژرانی باوکی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل وەک سێهەمین ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ناسێندرا، تا ئێستا نەبینراوە. تا ئێستا هیچ وێنە و تۆمارێکی دەنگی بڵاونەکراوەتەوە و تەنها ئەو پەیامە نووسراوانەی کە لەلایەن میدیاکانی دەوڵەتەوە بڵاو کراونەتەوە.

دەستەیەک لە چاودێران دەڵێن کوڕەکەی عەلی خامنەیی یان کوژراوە یان ئەوەندە بریندار و بێتوانایە کە ناتوانێت پەیامی دەنگی یان ڤیدیۆیی بنێرێت و سوپای پاسداران و سەرکردەکانی ماونەتەوە لە کۆماری ئیسلامی تەنیا ناوی ئەو بۆ پێشخستنی ئامانجەکانیان بەکاردەهێنن.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئێمە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بەرهەمدار لەگەڵ دانوستانەکان بەرەو پێش دەچین، "نوێنەرەکانم ئاگادار کردووەتەوە کە پەلە نەکەن لە واژۆکردنی گرێبەستەکە، کات لە لای ئێمەیە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG