Accessibility links

ترامپ: بارودۆخی حکومەت و خۆشەویستیم بۆ وڵاتەکەم ڕێگەم پێنادات بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەم بکەم

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، سەرەڕای خواستی بەهێزی بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی دۆناڵد ترامپ جونیۆر و دەزگیرانەکەی بێتینا، بەڵام بەهۆی بارودۆخی پەیوەندیدار بە حکومەت و بەرپرسیارێتیەکانی بەرامبەر ئەمەریکا ناتوانێت بەشداری ئاهەنگەکە بکات.

سەرۆک ترامپ لە پەیامەکەدا نووسیویەتی بە پێویستی دەزانێت لەم کاتە گرنگ و هەستیارەدا لە واشنتن و کۆشکی سپی بمێنێتەوە و هەروەها پیرۆزبایی لە کوڕەکەی و دەزگیرانی کوڕەکەی کرد و هیوای بەختەوەری بۆ خواستن.


بڕیارە لە کۆتایی هەفتە و لە ڕۆژی یادکردنەوە(Memorial Day) ئاهەنگی هاوسەرگیری دۆناڵد ترامپ جونیۆر لە باهاماس بەڕێوەبچێت.

دۆناڵد ترامپ جونیۆر تەمەن 48 ساڵ، گەورەترین منداڵی سەرۆکی ئەمەریکایە. یەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ مۆدێلی ئەمەریکایی ڤانێسا هایدۆن بوو، کە لە ساڵی 2005 لە فلۆریدا ئەنجامدرا و ئەنجامی ئەو هاوسەرگیرییە پێنج منداڵی لێکەوتەوە.

دەزگیرانە نوێیەکەی ناوی بێتینا ئەندەرسۆنە و مۆدێلێکی تەمەن 39 ساڵە و لە خێزانێکی گرنگ و ناودارن لە کەرتی بانکی پاڵم بیچە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG