Accessibility links

زانایان بە سەرکەوتوویی هەڵهێنانی جوجەڵە لە توێکڵی دەستکردی هێلکە ئەنجامدەدەن

کۆمپانیایەک لە ئەمەریکا دەڵیت زاناکانی توانیویانە بە سەرکەوویی 26 جوجەڵە هەڵبهێنن، بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک توێکڵی هێلکە کە بە شێوەی سێ ڕەهەندی لە سلیکۆن دروستکراون.

کۆمپانیای کۆلۆساڵ بایۆسایەنس ڕایگەیاند زاناکانی کۆمەڵێک دەفریان بە شەش گۆشەیی لە شێوەی شانەی هەنگ دروستکردووە، بە جۆرێک ئەو مەرجانە دابیندەکەن کە لە توێکڵی هێلکەیەکی ئاساییدا هەن.

دواتر زاناکان پێکهاتەی هێلکەی پیتێنراویان خستووەتە ناو دەفرەکان و برێکی گونجاو کالیسیۆمیان تێکەڵ کردووە. هەروەها توێکڵە دەستکردەکان چینێک لە سلیکۆنیان تێدا دانراوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە هەڵمژینی ئۆکسجین بەناو هێلکەکاندا بدات.

دیمەنی یەکێک لەو دەفرانەی کە لەلایەن کۆمپانیای کۆلۆساڵ سایەنس بەرهەم هێنراوە.
دیمەنی یەکێک لەو دەفرانەی کە لەلایەن کۆمپانیای کۆلۆساڵ سایەنس بەرهەم هێنراوە.

بێن لام، بەڕێوبەری کۆمپانیاکە، دەڵێت لە ئەنجامی پرۆسەکەدا 26 جوجەڵە بە شێوەیەکی تەندروست هەڵهاتوون و ئێستا بە وردی چاودێری تەندروستییان دەکرێت.

دەشڵێت، "ئێمە لە کۆمپانیای کۆلۆسال نەچووین ڕێک لەسەر شێوازی هێلکە داهێنانەکە بکەین، بەڵکو لە بنچینەدا ئەندازیاریمان کردەوە، بۆ ئەوەی شتێک دروست بکەین کە بتوانرێت گونجاوترین و کۆنترۆڵکراوترین ژینگە دابین بکات. ئەمە نمونەی داهێنانێکە کە زانستی فرەپسپۆڕیی بەدەستی دەهێنێت — لە ڕێگەی تێکەڵکردنی زانستی بایۆلۆجی، زانستی ماددە و ئەندازیاری بۆ دەستەبەرکردن و بونیادنانە لەسەر بنەمای یەکێک لە ڕەسەنترین و ئاڵۆزترین سیستەمەکانی سروشت."

کۆمپانیاکە دەڵێت لە ڕێگەی ئەم داهێنانەوە مەبەستیەتی هەندێک لەو باڵندانە بگەڕێنێتەوە بۆ ژیان کە سەدان ساڵە لەناوچوون و قەبارەی هێلکەکانیان بە ئەندازەیەکی زۆر گەورەتر بووە لە هێلکەی مریشک. یەکێک لەو باڵندانە بریتییە لە مۆوای گەورە کە هێلکەکانی 80 جار گەورەتر بووە لە هێلکەی مریشک و 600 ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی نیوزیلاند لەناوچووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG