مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆیان کردووە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە بەڵێنەکانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و پلاندانان بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی هاوپەیمانییەکە لە تورکیا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە لەو دیدارەدا هەردوولا هەروەها باسیان لە کردنەوەی تەنگەی هورمز و بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە کردوەتەوە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە پێویستی "پلانی جێگرەوە" ڕایگەیاندبوو ئەگەر حکومەتی ئێران ڕەتی بکاتەوە تەنگەی هورمز بکاتەوە، پێویستە پلانی بەدیل جێبەجێ بکرێت بۆ کردنەوەی تەنگەکە.
ئەم وتووێژانە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی وزە و ڕێگاکانی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز بەردەوامن.