Accessibility links

فەرەنسا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز ئامادە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت ئەو وڵاتە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی بۆ پێشنیارێکی ئەگەری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کردووە.

فەڕەنسا دەڵێت ئەم ڕەشنووسەی بە مەبەستی دامەزراندنی ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی هاتوچۆ لە تنگەی هۆرمزدا ئامادە کردووە.

سەرۆکی فەڕەنسا، ماکرۆن، پێشتر ئاماژەی دابوو کە پاريس، بە هاوکاری بەریتانیا، بە زوویی هەنگاوێکی نوێی لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ تەنگەی هورمز دەبێت.

تەنگەی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی بازرگانیی وزەی جیهان. ئێران لە رێگەی هەڕەشە کردن لە کەشتییە بازرگانیەکان لەو ناوچەیە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنی لە جیهاندا.


This item is part of
XS
SM
MD
LG