Accessibility links

ترامپ: ڕەنگە پێویست بکات جارێکیتر هێرش بکەینە سەر ئێران

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕەنگە پێویست بکات ئەمەریکا جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر ئێران و وتیشی تەنیا کاتژمێرێک مابوو بۆ بڕیار لەسەر هێرشی دووبارە پێش ئەوەی هێرشەکە دوابخات.

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە کاتی ئەگەری هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران وتی "مەبەستم ئەوەیە، دوو سێ ڕۆژ، ڕەنگە هەینی، شەممە، یەکشەممە، شتێکی لەو جۆرە، ڕەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو؛ ماوەیەکی دیاریکراوی سنووردار، چونکە ناتوانین ڕێگەیان پێبدەین چەکی ئەتۆمی هەبێت."

ترامپ سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی وتی هەمووان پێم دەڵێن کە شەڕەکە لایەنگری کەمە، بەڵام پێموایە زۆر لایەنگری شەڕەکە زۆرە.

سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی کۆماری ئیسلامی دەپاڕێتەوە بۆ ڕێککەوتن.

دۆناڵد ترامپ وتیشی سەرۆکی چین بەڵێنی پێداوە هیچ چەکێک بۆ تاران نانێرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا وتی "ئێمە پێمان وایە 82%ی مووشەکەکانیان لەناو چوون و توانای ئەوان بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەیان ئێستا زۆر زۆر نزمە."


ئاماژەی بەوەشکرد "هەمان شت بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ڕوویداوە و بەشێکی زۆری تواناکانیان نەماوە، هەرچەندە هێشتا هەندێک توانایان هەیە، بەڵام زۆر بچووکە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG