Accessibility links

تەقینەوەیەکی کوشندە دیمەشق دەهەژێنێت

بەرپرسانی سوریا ڕایانگەیاند، ڕۆژی سێشەممە لە بەردەم باڵەخانەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە دیمەشقی پایتەخت تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری سوریا بە ئاژانسی سانای ڕاگەیاندووە، ئەندامانی سوپای سوریا لەبەردەم بینایەکی وەزارەت لە دیمەشق کۆبووبوونەوە بە مەبەستی پووچەڵکردنەوەی تەقینەوەیک. لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو لە هەمان شوێن تەقیوەتەوە و ئەو قوربانیانەی لێکەوتووەتەوە.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دیمەشق بە تەلەفزیۆنی فەرمی سوریای ڕاگەیاندووە، لە ڕووداوەکەدا کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی 12 هاوڵاتی مەدەنی و سەربازیان تۆمارکردووە.

هێشتا دیار نییە کێ لە پشت هێرشەکەوە بووە و حکومەتی سوریا دەڵێت لێکۆڵینەوەکان لەمبارەوە بەردەوامن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG